تيپى فێرخوازانى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەسەر تیپى فێرخوازنى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى سەرکەوتن
بەسەرپەرشتى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان، یارییەکى بەهێز لە نێوان هەردوو تيپى فێرخوازانى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و تیپى فێرخوازنى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بەڕێوەچوو.
گێمیى یەکەمى یارییەکە بەتۆمارکردنى دوو گوڵ لە بەرژەوەندى تيپى فێرخوازانى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان کۆتایی هات، بەشێوەیەک گوڵى یەکەم لەلایەن فێرخواز (ئیڤان خالد) و گوڵى دووەمیش لەلایەن فێرخوازى یاریزان (نزار عەبدولستار) تۆمار کرا.
لە گێمیى دووەمى یارییەکەشدا، یاریزان (ڕزگار محەمەد) توانى گوڵى سێیەم بۆ تیپەکەى تۆمار بکات، بەو شێوەیە یارییەکە بە تۆمارکردنى (٣-٠) کۆتایی هات و، تيپى فێرخوازانى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەسەر تیپى فێرخوازنى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى سەرکەوت.