تيپى فێرخوازانى بایۆلۆجى پزیشکى بەسەر تیپى فێرخوازنى پەروەردەى گشتى سەرکەوتن
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى خولى تۆپى پێى نێوان فێرخوازانى بەشە زانستییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى بەهیز لە نێوان هەردوو تیپى فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى و فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٤/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان ئەنجامدرا، یارییەکى بەهێز لە نێوان هەردوو تیپ بەڕێوەچوو، بەشێوەیەک هەردوو گێمى یارییەکە بەتۆمارکردنى دوو گوڵ بەرامبەر یەکتر، یارییەکە بەیەکسانى لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا کۆتایی پیهات.
بۆ یەکلایکردنەوەى یارییەکە، هەردوو تیپەکە پەنایان بردە بەر لێدانى پەناڵتى، لە ئەنجامدا تيپى فێرخوازانى بایۆلۆجى پزیشکى بە تۆمارکردنى (٤) گوڵ بەرامبەر بە(٣) گوڵ تیپى فێرخوازنى پەروەردەى گشتى یارییەکەیان بردەوە.