ئامادەبوونی بەڕێز نزار عبدالرزاق بۆ خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی
رۆژی دووشەممە 7 / 12 / 2015 بەڕێز نزار عبدالرزاق سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەكانی جیهان بە یاوەری دكتۆر عماد رفعت سەرۆكی هەردوو بەشی ئینگلیزی و وەرگێڕان ئامادەی وانەكانی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بوون . سەردانیەكەیان لە كاتژمێر 8:30 خولەك دەستی پێكرد بۆ هۆڵی ژمارە 329 بوو كە مامۆستا هدی یاسین وانەی پێشكەش دەكرد بۆ مامۆستایانی وانەی زانست . مەبەست لەم سەردانیە هاندان و پشگیری بەشداربووان بوو لە خولەكە لە رووی رێنماییە گشتیەكان و گرنگی بەشداری كردن لەم جۆرە خولانە بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و گەیاندن بە زمانی ئینگلیزی سەرەڕای پتەوكردنی رێگاكانی وانە ووتنەوە و شێوازە پەیڕەو كراوەكانی ناو پۆلی پەیڕەو كراو بۆ دروستكردنی كەشێكی فێركاریانەی سەركەوتوو و كاریگەر