به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی
رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥-١-٢٠١٧ له‌كه‌شێكی زانستی ئارام تاقیكردنه‌وه‌ی سمیسته‌ری یه‌كه‌می خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ له زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد .
به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی به‌رێوه چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌یاوه‌ری دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان هه‌ولێر و دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كی شاكر یاریده‌ره‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كاڕگێری و قوتابییان ، هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆیان به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌نیزیكه‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد كه قۆناغی دوو و چواری به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆی ده‌گرێته‌وه .
شایانی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ١٥-١-٢٠١٧٧ تاقیكردنه‌وه‌ی سمیسته‌ری یه‌كه‌م له‌كه‌شێكی زانستی ئارام ، ده‌ستی پێكردووه و له رۆژانی دیكه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌م و دواتریش قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێ .