زانكۆی جیهان بڕوانامه‌ی فه‌خری به‌خشییه شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا شوكت رمضان دوسكی
پارساڵ ، هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ لێوای شه‌هید شه‌وكه‌ت ره‌مه‌زان دۆسكی ، قوتابی پۆلی چواری به‌شی یاسا ، خوێندنی ئێواران ، له به‌ره‌ی شه‌ری تیرۆرستانی داێش ، چوه كاروانی سه‌روه‌ران و شه‌هید بوو .
ئه‌و قوتابی بوو ، به‌رۆژ لهخۆێندن ، دواتریش له ئه‌ركی نیشتیمانی و به‌رخودان دا . تاساتی شه‌هید بوونی ، وه‌ك دره‌خت به‌پێوه شه‌هید بوو .
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆش دا ، یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان – لیژنه‌ی ئێواره ،به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، یادێكی جوان و پر له‌خۆشه‌ویستییان بۆ قوتابییه‌كه‌ی خۆیان و هه‌ڤاڵی سه‌نگه‌ریان رێكخست .
دكتۆر نه‌زاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، له‌كاتی به‌خشینی بروانامه و میدلیای زانكۆ به‌كچه بچكۆله‌كه‌ی شه‌هید به سۆزی باوكایه‌تی و گیانی نیشتیمانی ، ئاماده‌بوان وئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌وێ بوون ، هه‌موانی هێنایه هه‌ژان و به جۆش خرۆشه‌وه نێوناخییانی خستنه نێو هه‌له‌كه سه‌مای شه‌هاده‌ت .
هه‌ر له رێوره‌سمه‌دا وێڕای چه‌ندین وتار ، له‌وانه‌ش وتاری سه‌رۆكی زانكۆ جیهان – هه‌ولێر( د. فوئاد مولود شه‌ریف ، فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی میحوه‌ری خازر وتاری سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی قوتابییانی كه‌ردستان .. و ) ،، و چه‌ندین وتاری دیكه .. بروانامه‌ی شانازی و میدیای زانكۆی جیهان به‌خشرایه شه‌هیدو پاشان ئاماده‌بوان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی قوتابی ، شه‌هیدانی ( زانست و سه‌نگه‌ری زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ) یان كرد .
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه زانكۆ جیهان – هه‌ولێر له‌نێو زانكۆكاندا به ( زانكۆی زانست و سه‌نگه‌ر ) ناوی ده‌ركردووه ، چونكه سه‌رباری چه‌ندین قوتابی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بهدهیههای قوتابی پێشمه‌رگه‌ری سه‌نگه‌ریشی هه‌یه .