ڕۆژى ئاڵاى كوردستان له‌زانكۆى جیهان به‌رز راگیرا
به ئاماده‌بوونى به‌رێز د.نه‌وزاد یحیى باجگر و د. فوئاد شه‌ریف مه‌ولوود سه‌رۆكى زانكۆى جیهان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی حكومی و سیاسی و عه‌سكه‌ری. له دوو كاتی جیاوازدا ، رۆژى 18-12-2015قوتابیانى زانكۆ، رێوره‌سمێكى شایسته‌یان بۆ رۆژى ئاڵاى كوردستان رێكخست.
له‌و ڕێوره‌سمه‌دا ئاڵاى كوردستان هه‌ڵكراو بهئاسمانى زانكۆدا شه‌كایه‌وه وپاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران و تێیدا باس له‌رۆژى 17 ى دیسێنبهرى ساڵى 1946 ى كۆمارى كوردستان له‌مه‌هاباد كرا‌و وچیرۆكى ههلكردنى ئاڵاى كوردستان و بهرهسمى بوونى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ قوتابیان شیكرایهوهو ئاماژه‌ش به قارامانیهتى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرا كه چۆن رۆژانه هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش تێك دهشێنن وبه‌گیان و خوێن به‌رگرى له خاك و ئاڵاى به‌رزو پیرۆزى كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌رله‌م رێوره‌سمه‌دا قوتابیان به‌جلى كوردى رازاوه بهئاڵاى كوردستان به‌ده‌م سروودى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى ئه‌و رۆژه‌یان پیرۆزكرد.