
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌ى فاینهڵى كۆرسى یه‌كه‌مى قوتابیانى كۆلێژه‌كانى زانكۆى جیهان ، رۆژى 16و 17ى ئه‌م مانگه دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان به‌یاوه‌رى دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كى جێگرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیان وسه‌رۆكى لیژنه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌ندێ له‌سه‌رۆك به‌شه‌كان هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابیانى به‌سه‌ركرده‌وه و ئاگادارى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى تاقیكردنه‌وه‌كان بوو . شایه‌نى باسه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن جگه له قۆناغی یه‌كه‌م له‌رۆژى 16ى ئه‌م مانگه‌وه قوتابیانى هه‌رسێ قۆناغی خوێندنى زانكۆ به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرده‌وه و بریاره رۆژى 24ى ئه‌م مانگه قوتابیانى قۆناغی یه‌كه‌مى خوێندن ده‌ست به‌تاقی كردنه‌وه بكه‌ن .