ئاهه‌نگى ده‌رچونى مامۆستایان
رۆژى پینج شه‌ممه 7ـ1ـ2016 زانكۆى جیهان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاهه‌نگى خولى رێگاكانى وانه وتنه‌وه‌یان بۆ مامۆستایانى به‌شدارى خول گێڕا . له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌رێزان فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان و ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نى به‌رێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و د.نه‌جده‌ت زكي جێگرى سه‌رۆكى زانكۆبۆ بۆ كاروباری قوتابیان و سه‌رۆكى به‌شى زمانى ئینگلیزى و به‌رێوه‌به‌رى كۆلێجى جیهان و مامۆستایانى به‌شداربووى خول ئاماده‌بوون دواى خوێندنه‌وه‌ى وتارى زانكۆ له‌لایه‌ن دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف و وتارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌حه‌د قه‌ره‌نى ،بروانامه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌شدارى كردنى خول به‌سه‌ر مامۆستایانى وانه‌ى ماتماتیك و زانست دابه‌ش كرا .
شایه‌نى باسه ئه‌م خوله ، كهخولى چۆنیه‌تى وتنه‌وه‌ى وانه‌ى ماتماتیك و زانسته به‌زمانى ئینگلیزى رۆژى 30ـ11ـ2015 به‌هاوئاهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و زانكۆى جیهان رێكخراو به‌ئاماده‌بونى دكتۆر پشتیوان صادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و و دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆى جیهان و دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ده‌ستى پێكردو چه‌ندین مامۆستاى هه‌ردوو وانه‌ى ماتماتیك و زانست بۆ به‌هێزكردنى زمانى ئینگلیزى و چۆنیه‌تى وتنه‌وه‌ى وانه‌كان بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌شداربوون .