به‌شداربوانی خولی مافی مرۆڤ بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا
به ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و نه‌دیم ئۆسمانچك به‌رپرسی ئۆفیسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان ، كاتژمێر ٣ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ٧-٢٠١٧ ڕێوره‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی مافی مرۆڤ و ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له پاراستنی مافی مرۆڤدا بۆ (٢٠ ) قوتابی به‌شدار بووی خوله‌كه ده‌ستی پێی كرد .
ئه‌م خوله كه كۆلێژی یاسا‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری یۆنامی سازی دابوو، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا وانه‌ی تایبه‌ت به یاساكانی مافی مرۆڤی تێداگوترابۆوه به وتاری به‌رێزان د. سه‌باح سوبحی و نه‌دیم ئۆسمانچك و دكتۆر پشتیوان عه‌لی بایه‌خی خوله‌كه باسكرا ، دواتر بروا نامه‌كان به‌خشرانه قوتابییان و پاشان له لایه‌ن مامۆستا چه‌تۆ چه‌ند دانه‌یه‌ك له كێبی تازه چاپكراوی یۆئێن به‌زمانی كوردی له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێشكه‌ش به‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرا .