سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان بڕوا نامه‌ی رێزلێنان ده‌به‌خشێته مامۆستا قاره‌مان حه‌یده‌ر
رۆژی ٧-٣-٢٠١٧ كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، به ئاماده‌بونی دكتۆر فوئاد مولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ بڕوا نامه‌ی رێزلێنان و میدالیای زانكۆی به‌خشییه مامۆستا قاره‌مان حهیدهررهحمان مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دیین .
له‌ڕێوڕه‌سمی رێزلێنانه‌كه‌دا به‌رێزیان له ووته‌یه‌كدا ڕۆڵی مامۆستا قاره‌مان حه‌یده‌ری به‌رزنرخاند له بایه‌خدان به‌مێژووی كورد‌و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه میژووییه دێرینه‌كان و پشتیوانی زانكۆی جیهانیشی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو جۆره به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كرد تا ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌ی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بهدیكۆمێنتی مێژووی بایه‌خدار ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت .
پاشان له گه‌شتێكی دوو قۆڵی دا مامۆستا قاره‌مان حه‌یده‌ر و دكتۆر محه‌مه‌د خدرمولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی ناوه‌ندی پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی زانكۆیان كرد و له نزیكه‌وه له دیكۆمێنته ده‌گمه‌نه مێژووییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌یان كۆڵییه‌وه و له چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ و پاراستنییان قسه‌و باسیان لێوه‌كرد .