بەڕێوەبەرایەتی وه‌رگرتن
بەڕێوەبەرایەتی وه‌رگرتن به ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى زانكۆ بۆ هاتنه ناو زانكۆى قوتابیان داده‌نرێت ، بۆیه زانكۆ گرنگیه‌كى ته‌واو به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌دات ، چونكه گرنگیه‌كى ته‌واوى هه‌یه له راكێشانى قوتابیان بۆ زانكۆ . هه‌ر لهسهرهرتاى هه‌موو ساڵێكى خوێندن ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خۆى ئاماده ده‌كات بۆ پێشوازیكردن له قوتابیه نوێكان و دایك و باوكان ، وه ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌واو كردنى رێكاره‌كانى قبوڵكردنى قوتابیان له زانكۆ ، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه و ته‌واو كردنى هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ى كه پێویستن بۆ قوتابى و زانكۆ و رێكیان ده‌خه‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هه‌وڵ ده‌دات بگاته ئاستى سفر له هه‌ڵه كردن له مامه‌ڵه‌كان ، ئه‌م كاره‌ش له‌رێگه‌ى ستافێكى تایبه‌ت كه پێكهاتوه له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه
په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
پێشه‌نگ و جیاواز بوون له جێبه‌جێكردنى كاره‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كانى وه‌رگرتن ، له ئاسانكارى كردن له رێكاره‌كان و پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ قوتابیان ، گرتنه‌به‌رى شێوازى نوێ له وه‌رگرتنى قوتابیان و ئاراسته كردنیان بۆ تهواكردنى خویچندنیان به پێى تواناكانیان ئه‌مه‌ش به پێدانى وورده‌كارى ده‌رباره‌ى هه‌موو به‌شه‌كان و چۆنیه‌تى خوێندن له زانكۆ به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاسانكارى بۆ قوتابى بكات تا بتوانێت ئه‌و پسپۆڕیه هه‌ڵبژێرێت كه له‌گه‌ڵ تواناكانى ده‌گونجێت . ئه‌و به‌هایانه‌ى كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له‌خۆى گرتوه بریتیه له : كاركردن به‌باشترین شێوه و هه‌وڵدان بۆ پێشه‌نگ بوون و پهرهبهخۆدانى به‌رده‌وام ، دادپه‌روه‌رى ، ده‌ست پاكى له‌رێگه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان به هه‌مان یاسا و رێنمایى به بێ جیاوازى یان جیاكارى ، وه هه‌روه‌ها كاركردن به گیانى تیم تا گیانى به‌كۆمه‌ڵ كاركردن و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وت بۆ هه‌موان بێت ، وه هه‌روه‌ها هاندانى ئه‌ندامانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌سه‌ر هاوكارى كردنى یه‌كتر بۆ به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به ئه‌رك و ئامانجه‌كانى زانكۆ




ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی
- رێكخستنى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى قوتابى له زانكۆ به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان په‌یوه‌نددار به‌م بابه‌ته
- ئاماده كردنى فایلێكى تایبه‌ت به هه‌ر قوتابیه‌ك كه تیایدا گشت په‌ڕاوه فه‌رمى و سهلمێنهرهكانى قوتابى تێدا ده‌پارێزرێت ، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ تۆماركردنى قوتابیان له‌و به‌شانه‌ى كه لێى وه‌رگیراون و سه‌رپه‌رشتیكردنى ته‌واو كردنى فایله‌كانیان .
- ئاماده‌كردنى راپۆرت و ئاماره خولاوهكان ده‌رباره‌ى كاروبارى قوتابیان و زانیارى په‌یوه‌نددار به قوتابیانى وه‌رگیراو له زانكۆ بۆ هه‌ردوو خوێندنى به‌یانیان و ئێواران
- كردنه‌وه‌ى فایلێك بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك له سیستمى ئه‌لیكترۆنى و به‌دواداچوون بۆ قبوڵكردنى ئه‌لیكترۆنى قوتابى و ووردبینى كردن له فایله‌كان و پاراستنیان دواى دڵنییا بوون له تهاوى و دروستى زانیاریه‌كان و پاراستنیان به‌پێى رێنمایى و سیستمى په‌یڕه‌و كرا‌و بۆ پاراستنى ئه‌م فایلانه
- ده‌ركردنى فه‌رمانى تایبه‌ت به وه‌رگرتنى قوتابى
- به‌دواداچوون بۆ هه‌ر بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به قوتابى وه‌ك : دواخستن – به‌خشین له كرێى خوێندن له رێگه‌ى ده‌زگاى شه‌هیدان و وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌خشینانه‌ى خوێندن كه له‌لایه‌ن زانكۆوه پێشكه‌ش ده‌كرێت
- به‌كارهێنانى پرشۆگرام و سیستمى ئه‌لیكترۆنى له‌كاردا كه یه‌كێك له‌وانه به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى ئه‌رشیفى بهڕێوهبهرایهتیهكهیه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى ئیمێل بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان
ئامانجه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رگرتن هه‌ڵده‌ستێت به‌و ئه‌ركانه‌ى كه پێى سپێردراوه وه‌ك رێنموونیكردن ، ئاسانكردنى رێكاراهكانى زانكۆ ، دیاریكردنى ئه‌ركه ئه‌كادیمیه‌كانى زانكۆ له‌رێگه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان قوتابى و زانكۆ ،ئه‌مه‌ش هڕێى چه‌ندین رێگاى په‌یوه‌ندیكردن . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلانى خۆى بۆ ئه‌مساڵ داناوه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى واقیعى ئه‌مساڵى زانكۆ‌و پێویستیه‌كانى بۆ قۆناغى داهاتوو ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌مووى له‌سنوورى تواناى ئێستا و به‌رده‌ست به بیرۆكه‌ى نوێ ، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت گرنگى ده‌دات به پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ناوازه و تایبه‌ت به قوتابیان كه به گرنگترین چین و ده‌سته داده‌نرێن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و به به‌رده‌وامى هه‌وڵى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى كاركردنى خۆى ده‌دات . به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى پیشه‌یى و كاركردنى فه‌رمانبه‌ران ئامانجێكى تر‌ى ئێمه‌یه ، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ى كه زانكۆ ده‌ست نیشانى ده‌كات ئه‌ویش له‌رێى ئه‌و خولانه‌ى راهێنان و پهرهپێدانهى كه زانكۆ پێى هه‌ڵده‌ستێت . به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا به باشترین شێوه له كاره‌كانمان یه‌كێكى تره له ئامانجه‌كانمان .
په‌یوه‌ندى بكه
ئەدرێس | باڵه‌خانه‌ى ژماره -7- نهۆمى زه‌مینى - هۆڵى وه‌رگرتنى قوتابیان |
هونەر محمد حسین | Mobile: +964 750 448 3125, E-mail: hunar.m.hussein@cihanuniversity.edu.iq |
نور حسین علي | Mobile: +964 751 807 8679. E-mail: nh.admission@cihanuniversity.edu.iq |
خه‌نده سه‌ركه‌وت عثمان | Mobile: +964 751 807 8700, E-mail: kh.admission@cihanuniversity.edu.iq |
هه‌واڵ و چالاكیهكان
Post Carousel
زانکۆى جیهان-هەولێر کورسى خوێندن بێ بەرامبەر پێشکەش بە یەکەمەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەکات
زانکۆى جیهان-هەولێر لە دەستپێشخەریەکى نوێ‌دا؛ کورسى خوێندنى بەخۆڕایی پێشکەش...
لە دوو پیشانگەدا زانکۆى جیهان-هەولێر گەورەترین پیشوازى لێ‌کرا
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى دوو...