
بەشى زمانى ئینگلیزى پێشبڕکییەکى زانستى بەڕێوەدەبات
بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى فێرخوازان و، دروستکردنى کێبڕکێى زانستى، سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى پێشبڕکێیەکى زانستى لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بەڕێوەبرد.
بۆ ئەو مەبەستە و, لە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢١) و، بەسەرپەرشتى (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر هدى یاسین)، فێرخوازانى قۆناغى یەکەم کە لە دوو گروپ پێکهاتوون لە چوارچێوەیەکى زانستیدا پێشبڕکییەکى لە نێوان ئەنجامدا.
لەو پێشبڕکێیەدا، هەر فێرخوازێک کە بابەتەکەى پێشکەش دەکرد، لەلایەن هاوڕێکانیەوە بەڕادەى تێگەیشتنیان لە تواناى گەیاندن و شیکردنەوەى بابەتەکان هەڵسەنگاندنى بۆ دەکرا، ئەم پێشبڕکێ زانستیە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و باشتر ئاوێتەبوون لەگەڵ بابەتە زانستیەکان.