بەشى نیوترش بەشێوەیەکى مەیدانى نەخۆشخانەکان بەسەر دەکەنەوە
لەگەڵ دەستپێکردنى کۆرسى دووەم لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) سەرۆکایەتى بەشى نیوترشن لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەند سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى بەتایبەت فێرخوازانى قۆناغى چوارەم ڕێکخستووە و، ژمارەیەک نەخۆشخانەیان بەسەرکردۆتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، بەمەبەستى ئاشنابوون بەشێواز و چۆنیەتى کارکردن لە نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەرەکانى تەندروستى بەتایبەت کارکردن لە بوارى نیوترشن و، چۆنیەتى وەرگرتنى خواردن و هەڵگرتنى و ئامادەکردنى خواردن.
لەو سەردانەیاندا، فێرخوازان ڕادە و ئاستى جێبەجێکردنى پێوەرەکانى نیوترشنیان لە چێشتخانە و ئەوانەى کار لەو بوارە دەکەن تۆمار دەکرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى چێشتلێنان و ئامادەکردنى خواردن و، چۆنیەتى دابەشکردنى بەسەر نەخۆش و پزیشک و کارمەندانى تەندروستى.
فێرخوازان هەر لە چوارچێوەى سەردانەکانیاندا، لە شارى هەولێر و بەسەرپەرشتى (مامۆستا ڕەغد جومرد) لە نەخۆشخانەکانى (ميديكانو) و (پار) لەگەڵ لێپرسراوان و پزیشکان و کارمەندانى ئەو نەخۆشخانانە گفتوگۆیان لەبارەى ئاستەنگ و بەربەستەکانى بەردەم ڕایکردنى کارەکانیان و، چۆنیەتى ڕەچاوکردنى لایەنى تەندروستى و سەلامەتى و نیوترشنیان لەگەڵ کردن.
لە دواى گەڕانەوەشیان بۆ زانکۆ، لەگەڵ مامۆستاى بابەت و هاوڕێ فێرخوازەکانیان، سەرجەم فێرخوازان پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر ئەنجامى سەردانەکانیان دەکرد.