
فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بەشداری لە بەرنامەیەکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 7, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 05/11/2026، گروپێک لە فێرخوازی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد نەبەز خەلیل بەشدارییان لە بەرنامەی تەندروستیی «دکتۆر ئاراس» کرد، کە لەلایەن دکتۆر ئاراس برادۆستی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو پێشکەش دەکرێت.
لە میانەی بەرنامەکەدا، کە هەریەک لە (گەیلان وەیس ڕەشید فێرخوازی قۆناغی دووەم و، دیداری شەهاب ئەحمەد فێرخوازی قۆناغی چوارەم)، مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد نەبەز خەلیل و، فێرخوازان بەشدارییەکى کاراى تەوەرەکانى بەرنامەکەیان کرد و، تیشکیان خستە سەر بەهای خۆراکی نان، پێکهاتەکانی وەک کاربۆهێدرات، پرۆتین، فایبەر، ڤیتامین و، ماددە کانزایییەکان.
هەروەها مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان جیاوازییەکانی نێوان نانی دروستکراو لە ئاردی تەواوی دانەوێڵە و، ئاردی باو (Ref Fined Flour)یان خستە ڕوو، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی شێوازی کارگەریی جۆری ئارد، ڕێگەی ئامادەکردن و، بڕی خواردن لەسەر تەندروستیی تاک.
هەر لە میانەى بەرنامەکەدا ئاماژەیان بە ڕاستکردنەوەی چەمکە هەڵەکان دەربارەی خواردنی نان کرد و، جەختیان لەسەر هەڵبژاردنی خۆراکی هاوسەنگ کردەوە.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسی دکتۆر ئاراس برادۆستی و، تۆڕی میدیاییی ڕووداوییان کرد بۆ بانگهێشتکردنیان بۆ بەرنامەکە و خستنەڕوى بۆچونە زانستیەکانیان لە تەوەرەکانى بەرنامەکەدا.



