بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى ديوارى ديبلۆماسى دەكاتەوە
بۆ خستنەڕووى تواناى فێرخوازان لە بوارى سیاسى و پەیوەندییە ێودەوڵەتییەکان، بەشي پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى لە زانکۆى جیهان دیوارى دیبلۆماسى بۆ فێرخوازان کردەوە.
رۆژي چوارشەمە ڕێکەوتى (٧ نيسان ٢٠٢١) بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە، لە مەراسیمێکدا ديوارى ديبلۆماسى تايبەت بە بەشەکەى كردەوە.
ديوارەكە بريتيە لە كۆمەڵێك دۆسيەى پێناسەكراو بە هەرسێ زمانى ( كوردى، عرەبي، ئينگليزى) ، کە بەشێوەى تابلۆ و ئەنفۆغرافيك چوارچێوەى جوگرافى و ياسایی و پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكانى نەخشەڕێگەى بەڕێوبەردنى هەرێمى كوردستان، پەيماننامەى ژنێف ساڵی ١٩٤٩، جارنامەى جيهانى بۆ مافەكانى مرۆڤ بەرهەردوو زمانى ( كوردى و عەربي ) خراوەتەڕوو، سەرەڕاى پەيماننامەى ڤيناى ساڵى ١٩٦١ بۆ پەيوەندييە دیبلۆماسيەكان، کە وەكو سەرچاوەيەكى بنەڕەتى بۆ پەيوەنديیە ديبلۆماسيەكان دادەنرێت.
هەروەها لەسەر ديوارەكە، بڕيارى ئەنجومەنى ئاسايشي نێودەوڵەتى ژمارە ( ٦٨٨ / ١٩٩١) لە خۆدەگرێت، بڕيارەكە سەبارەت بە ڕاگرتنى توندوتيژى لە دژي هاوڵاتيانى سڤيل و ڕێگەدان بەگەيشتنى يارمەتى مرۆى و، بڕيارى ئەنجومەنى نيشتمانى كوردستان لە ٤/١٠/ ١٩٩١ سەبارەت بە ڕاگەياندنى سيستمى فيدراڵى بۆ هەرێم و دەستنيشانكردنى پەيوەندى ياساي هەرێم لەگەڵ ناوەند تێدايە.