دوو فێرخوازى بەشى ڕاگەیاندن سەرکەوتووانە ڕوماڵى دوو کۆنفرانسى زانستى گەورە دەکەن
دوو فێرخوازى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن، بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە ڕووماڵى دووەمین کۆنفرانسى زانستى بەشەکانى (ئەندازیارى تەلارسازى و ئەندازیارى شارستانى) و، سێیەمین کۆنفرانسى زانستى (زانستە کارگێڕى و داراییەکان) دەکەن.
لە ڕۆژانى (٥-٨) زانکۆى جیهان-هەولێر، بەهاوبەشى زانکۆى وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان دوو کۆنفرانسى زانستى گرنگیان بەبەشدارى ژمارەیەکى زۆرى توێژەران و پسپۆڕان و مامۆستایانى بوارەکانى ئەندازیارى (تەلارسازى و شارستانى) و (کارگێڕى و دارایى) بەڕێوەبرد.
لە بوارى ڕاگەیاندن و بۆ ڕوماڵکردنى ڕۆژانى کۆنفرانس دوو فێرخوازى قۆناغى بەشى یەکەمى ڕاگەیاندن بەناوەکانى (عوبێد بەشار و رفقە حەسەن) بەزمانى کوردى و عەرەبى لە تەلەفزیۆنى (جیهان)ەوە ڕاستەوخۆ تەوەرەکانى کۆنفرانسیان دەگواستەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ شارەزایانى بوارەکە و میوانانى کۆنفرانس دەکرد.
ئەو دوو فێرخوازە وەک یەکەم ئەزمونیان لە بوارى میدیا توانیان سەرکەوتووانە ڕوماڵى ڕۆژانى کۆنفرانس بکەن و، ئەو وانانەى بەشێوەیەکى تیورى فێرى بوون، بەشێوەیەکى کردارى توانیان ئەنجامى بدەن و سەرکەوتووانە کارەکانیان بەجێ بگەێنن.