بەشی ئەندازیاری گەیاندن و كۆمپیوتەر بەسەر بەشی ژمێریاری سەركەوتن
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی خولی تۆپی پێی بەشە زانستیەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر، یاری سێیەم لە نێوان تیپی بەشی ئەندازیاری گەیاندن وكۆمپیوتەر و بەشی ژمێریاری بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، كە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (24/2/2021) لە یاریگەی زانكۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، یاریزانانی هەردوو بەش یارییەكی بەهێزییان كرد و، چەندین هێرشیان كرد سەر گوڵی یەكتر.
ئەنجامی یارییەكە بە تۆماركردنی (9) گوڵ بەرامبەر (2) گوڵ یاریزانانی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و كۆمپیوتەر بەسەر بەشی ژمێریاری سەركەوتنێكی گەورەیان تۆمار كرد و، یاریەكەش بووە مایەی خۆشحاڵی فێرخوازانی هەردوو بەشەكە.