له به‌شی ژمیریاری چالاكیەك بۆ باشتركردنی توانای گوێگرتن و نووسین بەزمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو
له دریژه‌ی کار و چالاکیەکانی سەرۆكایەتی به‌شی ژمیریاری لە زانكۆی جیهان-هەولێر، چالاكیەك بۆ باشتركردنی توانای گوێگرتن و نووسین بەزمانی ئینگلیزی بۆ فێرخوازان ڕێكخرا.
لە چالاكیەكەدا، كە لە ڕێکه‌وتی (21/2/2021) به‌سه‌رپه‌رشتی ماموستای یاریده‌ده‌ر(عیمادالدین ماجید زهنرهنی) به‌ریوه‌چوو تایبەت بوو بەباشتركردنی توانای گوێگرتن (listening) و نووسین (writing) بەزمانی ئینگلیزی.
لە چالاكیەكەدا، فێرخوازانی قوناغی یه‌کەمی به‌شی ژمیریاری زانکوی جیهان – هه‌ولیر. له ڕێگه‌ی گوێگرتن له چیرۆکی کورت بەزمانی ئینگلیزی و، دواتر نووسینه‌وه‌ی چیروکهکەی لە خۆگرتبوو.
له کۆتایی چالاكەدا فێرخوازان ناونیشانێكیان بۆ هەر یەك لە چیرۆكەكان هەڵبژارد، هەروەك چیرۆكەكانیشیان دابەشی سەر چەند بڕگەیەك كرد.