بەشی زانستی کۆمپیوتەر (IT) کۆپیەکی نوێ لە پڕۆگرامێکى کۆمپیوتەرى جێگیرکرد
بەشی زانستی کۆمپیوتەر (IT) لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەموو پرۆگرامە یاسایی و جێگیرەکان نوێ دەکاتەوە. ئەم نوێکردنەوەیە زۆربەی ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە بە هۆی کۆپیە نایاساییەکانی بەرنامەکانەوە ڕوودەدەن.
بەشی زانستی کۆمپیوتەر (IT) بڕیاریداوە کە ڤێرژنە یاساییەکانی بەرنامەکان بکڕێت وەک Microsoft Windows, Microsoft Office, و چەندین پاکێجی بەرنامەی وەک (C ++ و C # و Basic و Python و MATLAB) و، چەند بەرنامەیەکى تر.
سەرەکیترین و گرنگترین بەرنامە کە لە هەموو بەشەکانی زانکۆ و تاقیگە و کۆمپیوتەرەکاندا بەکاردێت مایکڕۆسۆفت ویندۆزە (Microsoft windows)، بەڵام ئەگەر بەرنامەکان نایاسایی بێت، لەسەر سیستەمەکە کە جێگیردەکرێن بە باشى کار ناکەن، هەربۆیە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر یەکەمین کارى لە پێشینەى دانان و جێگیرکردنى دانانی وەشانی یاسایی ویندۆزی (10 و 11)یە بۆ هەموو بەش و تاقیگەکانی زانکۆ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای مافی چاپکردنەوەى بەژمارە (17) لە ساڵی 2012دا دەرکردووە بۆ پاراستنی مافی چاپ لە هەرێمی کوردستان، هەربۆیە لەبەر ڕۆشناى ئەو یاسایەدا زانکۆی جیهان-هەولێر بە بەکارهێنانی ڤێرژنە یاساییەکان کار دەکات.