بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست
بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و توانا و لێهاتویی جەستەیی و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکان، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان بۆ هاوینەهەوارى شێرەسوار ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر (دانا عەبدول باقی) و (ئەحمەد سەعید) فێرخوازانى قۆناغی یەکەم و سێیەم لە هاوینەهەوارى شێرسوارى سنورى پارێزگاى هەولێر کەمپی مەشق و ڕاهێنانی سکاوتیان دامەزراند.
فێرخوازان لە ماوەى مانەوەیاندا، ڕاهێنانیان لەسەر وردەکاری کاری سکاوت پێکرا، هەروەها چۆنێتی گرنگیدان بە ژینگە و پاراستنی و، فێرکردنی تایبەتمەندییە پەروەردەییەکان بەشێکى دیکەى ڕاهێنانەکەى پێکدەهێنان چونکە هەندێک لە تایبەتمەندى و کارامەییانەی سکاوت بریتیە لە بەرپرسیارێتی هەڵتگرن و خزمەتکردنە بە کەسانی تر.
چالاکیە زانستیەکە بووە جێى خۆشحاڵى فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان زانکۆی جیهان-هەولێر