فێرخوازانى زانستى تاقیگەى پزیشکى گەشتی زانستی بۆ تاقیگەیەکى پزیشکى ئەنجام دەدەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون و زانینى چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگە پزیشکیەکان، سەرۆکایەتى بەشى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فیرخوازانی قوناغی یەکەم ڕێکخست.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ( ڕێبین صلاح علی) فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بەگەشتێکى زانستى تاقیگەى پزیشکى (BIO)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافى تاقیگەکە پێشوازیان لێکرا، ئینجا بەشەکانى تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە، لەسەرەتادا ئاشناى چۆنیەتى پێشوازیکردن لە نەخۆش و چۆنیەتى سامپڵ وەرگرتن کران، دواتریش بەشەکانی دیکەیان بەسەرکردەوە، کە بریتبوون لە بەشەکانى(هیماتۆلۆجی و، به کتریا ڤایروس) لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا فیرخوازان ئاشناى چەندین ئامیری تاقیگەیی بوون، لەوانە (cobax CBC, Vitik, ELISA و RT-PCR) کە تاقیگەکەدا بۆ پشکنینى نەخۆشیەکان بەکاردەهێندرێن .