
لە زانکۆی جیهان-هەولێر و لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوانى چوارەم خولى فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرا
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 28, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 26/11/2026، لە مەراسیمێکددا کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ایاد حازم کاکەیی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وپرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری وفێرخوازان، بڕوانامەى بەشداریکردنیان بەخشی بەسەر ژماریەک فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراق، کە بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە بواری کارگێری وبەرێوەبردن کرد.
لەو مەراسیمەدا، کە بە ئامادەبوونی حمزە احسان علی، بەرێوەبەری بەشی خانەنشین لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتى بازرگانى عێراق و، ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان و، مامۆستایان و،بەشداربوانى خولەکە ئامادەیبوون، سەرەتا وتەیەک پێشکەشکرا.
جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دامەزراوەیییەکان:
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، مامۆستایی یاریدەدەر ازوەر مهدی قاسم، سەرۆکی بەشی میدیا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بە گرنگیی خولەکە دا لە پەرەپێدانی تواناکانی فەرمانبەراندا.
پاشان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ایاد حازم کاکەیی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لە وتەیەکى کورتدا، جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆ لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و، ڕایگەیاند: ئەم خولانە بەردەوامى پێ دەدرێت و، لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بابەتی ژمێریاری بەردەوام دەبێت.
بەخشینی بڕوانامەکان
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، حمزە احسان علی، سەرۆکی شاندی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سوپاسى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی خولەکە وئاستی بەرزی مامۆستایان.
لە کۆتایشدا مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ایاد حازم کاکەیی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وپرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری وفێرخوازان، بڕوانامەى بەشداریکردنیان بەسەر سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى بازڕگانى عێراقدا دابەشکرد، کە بەشدارییان لە خولەکەدا کردبوو، بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییان لێکردن و هیوایان خواست ناوەڕۆکى خولەکە لە ژیانى کارکردنى ڕۆژانەیان لە دامەزراوە جیاکان ڕەنگبداتەوە بۆ خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە.
ئەم خولە بە ڕاسپاردەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن بەشى کارگێڕى کار و بەشى ڕاگەیاندن بۆ ژماریەک فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراق بەڕێوەچوو.



