بەشی ژمێریاری ڕاهێنانی پراکتیکی لەبارەى نووسینی توێژینەوەی زانستی بەفێرخوازانى دەکات
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (١٣/١٠/٢٠٢٢) بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکی ڕاهێنانی پراکتیکى لە کتێبخانەی زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستا هاشم محمد خەیر سافی ڕێکخست، کە تایبەت بوو بەپێدانى ڕێنمایى پێویست بە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ بەکارهێنانى سەرچاوەى زانستى و نووسینەوەى توێژینەوەى ئاست بەرز.
لە ماوەى بەڕێوەچوونى خولەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار بەوردى و بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنان بەفێرخوازان کرا لەبارەى چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرچاوە پەیوەندیدارەکانى بوارى ژمێریارى لە کتێبخانە و بەکارهێنانیان بۆ نووسینەوەى توێژینەوە زانستی.
هەر لە میانەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان ئاشناى مێتۆدە جیاوازەکانى بوارى ژمێریارى لە توێژینەوەى زانستى کرا، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان کۆمەڵێک ناونیشانى توێژینەوە و گۆڤار و کتێبیان لاى خۆیان تۆمارکرد، کە دواتر وەک سەرچاوەیەکى زانستى بۆ توێژینەوەکانیان بەکارى دەهێنن بەتایبەت توێژینەوەى دەرچوون.