بەشی کارگێڕى کار لە چالاکیەکدا کلتوری خوێندنەوە لەنێو فێرخوازان بڵاودەکاتەوە
لە درێژەى کار و چالاکیە زانستیەکانى بەشى کارگێڕى کار، چالاکیەکى ڕۆشنبیرى و زانستى لە کتێبخانەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٩/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئارام حەنا مەسعودى و مامۆستا سەحەر جەلال فەتاح و بەبەشدارى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لەسەرجەم قۆناخەکان چالاکیەکە بەڕێوەچو، لە میانەى چالاکیەکەدا فێرخوازان لەبارەى گرنگى خوێندنەوە و چۆنیەتى هەڵبژاردنى پەرتوک بۆ خوێندنەوە زانیاریان پێشکەش کرا.
هەر لە میانەى چالاکیەکەدا، مەشقی چڕ بە فێرخوازان لەسەر چۆنیەتی پوختکردنەوەى پەرتوک بەفێرخوازان کرا، هاوکات خستنەڕوى بیرۆکە بنەڕەتیەکانى پەرتوک بەشێکى دیکەى چالاکیەکە بوو، لە بەشى دوەمى چالاکیەکەدا ڕونکردنەوەى پێویست لەبارەى گرنگى کتێبخانەکان و جیاوازى نێوانیان پێشکەش بەفێرخوازان کرا، بەتایبەت جیاوازى لە نێوان کتێبخانەى کۆنگرێسى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و، کتێبخانەکانى زانکۆکانى ئۆکسفۆرد و کامبرج لە ڕوى پەراوێز و ڕێکخستن و، ئەو پەرتوکانەى لە کتێبخانەکان بەردەستن.
ئەم چالاکیە بوە پاڵپشتیەکى باش بۆ هاندانى فێرخوازان تا باشتر سود لە کتێبخانەکان وەرگرن لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى خۆیان و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بەپێز لە بوارەکەى خۆیاندا.