فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەشدارى لە هەڵمەتێکى خوێن بەخشین دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە خۆبەخشیە مرۆیىى و کۆمەڵایەتیەکانى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشداریان لە هەڵمەتێکى خوێن بەخشین کرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٩/٤/٢٠٢٢) ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم و ئەندامانى لێژنەى چالاکى فێرخوازان لە بەشى کارگێڕى کار، بەسەرپەرشتى دکتۆر قوسەى حەمید سەلامى بەبەخشینى بوتڵێک خوێن بەشداریان لە هەڵمەتەکەدا کرد.
ئامانجى سەرەکى هەڵمەتەکە، جگە لە یارمەتیدانى ئەو کەسانەى پێویستیان بەخوێنە، لەهەمان کاتدا لە ڕووى زانستیەوە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بوو لەبارەى چەندین نەخۆشی خوێن، ئەوە جگە لەخوێندنەوەی کاریگەری نەبوونی هەندێک کانزای خوێن لەدۆخى ئاسایی و کاریگەرى لەسەر زیادبوونی مەترسی چەند نەخۆشییە دیاریکراوە.