بەشی کارگێڕی گشتی چالاکییەکی خۆبەخشی لە خانەی منداڵانى بێ سەرپەرشت لە هەولێر بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى ( 2025-2-18)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان، لەچوارچێوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، خۆبەخشانە لە خانەی منداڵانى بێ سەرپەرشت لە شاری هەولێر. بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد.
لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى خانەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان نانی نیوەڕۆیان بۆ ٧٠ منداڵى خانەکە ئامادەکرد، ئەمەش ژینگەیەکی پاڵپشت و دڵخۆشکەری بۆ منداڵان دروستکرد. دوای نانخواردنی نیوەڕۆ فێرخوازان لەگەڵ منداڵەکاندا کارلێکیان دەکرد و یارییان لەگەڵدا کردن و گفتوگۆی دۆستانەیان ئاڵوگۆڕ دەکرد. ئەم ئەزموونە تێڕوانینێکی بەنرخی لەبارەی بەرنامەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئەو ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووی خانەی بێ سەرپەرشتان دەبنەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا فێرخوازان و سەرپەرشتیاران سوپاس و دەستخۆشیان لە ستافى بەڕێوەبەرایەتی خانەکە کرد کە بەشێوەیەکى بەردەوام چاودێری منداڵەکان دەکەن.
.