بەشی یاسا فێرخوازان لەسەر نووسینی توێژینەوەی زانستی ڕادەهێنێ
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان بۆ چۆنیەتى نووسینەوەى توێژینەوەى زانستى و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەى زانستى سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2/10/2022) بە سەرپەرشتی مامۆستا (لیلی عیسی أبوالقاسم) لە هۆڵى کتێبخانەى زانکۆ، فێرخوازانى قۆناغی پێنجەم بەشێوەیەکى پراکتیکى و بەڕچاوکردنى لایەنەکانى میتۆدە زانستیەکان ڕاهێنانیان لەسەر ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی کرد.
بەشێکى دیکەى ئەو چالاکیە زانستیە چۆنیەتى سوود وەرگرتن بوو لە پەرتوک و پەڕتووكخانە، بەتایبەت ئەو پەرتوکانەى پەیوەندیان بەزانستى یاسا هەیە، بۆ ئەوەش لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى گەڕان بەدوای زانیاری و سەرچاوەی باوەڕپێكراو کران، بەشێوەیەک بتوانن بۆ نووسینی توێژینەوە سوودیان لێ وەربگرن.
چالاکیەکە بەگفتوگۆیەکى زانستى نێوان فێرخوازان و مامۆستاى سەرپەرشتیار لەبارەى توێژینەوەى دەرچوون و، گەڕان بەدواى سەرچاوەى ڕەسەن و ئاستبەرز کۆتایی هات.