فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی جیهانیان کرد
سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی جیهان رێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٢/١٠/٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سەعید فێرخوازان سەردانى قوتابخانەى جیهانیان کرد و، لەلایەن مامۆستا محمود عماد محمد بەرێوەبەری قوتابخانە پێشوازیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان کورتەیەکى لەبارەى قوتابخانەکەیان و پێکهاتەکەى پێشکەش بەفێرخوازان کرد و وتى: لە قوتابخانەکەمان چەند قۆناغی جیاوازی لەخۆ گرتووە کە لە باخچەی ساوایان دەست پێ دەکات تاوەکو قۆناغی ئامادەیی.
دواتر فێرخوازان دابەشی چەند هۆڵێکی خوێندنی جیاواز کران بۆ مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە ژینگەی ناو پۆل و کاریگەری شێوازی دانیشتنی فێرخوازان لەسەر وانە ووتنەوە و فێربوونی فێرخوازان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی مامۆستایان لەگەل فێرخوازان لە کاتی روونکردنەوەی بابەتەکان.
لە کۆتاییدا مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید سوپاسی مامۆستا (محمود عماد محمد) بەرێوەبەری قوتابخانەکە کرد بۆ هاوکاریکردن و بەرێوەبردن و بەرەوپێشبردنی قوتابخانەکە بۆ بەرزتریین ئاست.