بەشەکانى وەرگێڕان و چارەسەرى سروشتى لە پاڵەوانیەتى تۆپى پێدا بەسەر بەرانبەرەکانیان سەرکەوتن
لە چوارەمین ڕۆژى بەڕێوەچوونى یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (٣١/١/٢٠٢٤) لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر دوو یارى دیکە بەڕێوەچوو، کە تیدا بەشەکانى وەرگێڕان و چارەسەرى سروشتى بەسەر بەرانبەرەکانیان سەرکەوتن
لەو چوارچێوەیەدا و لە یارى یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان و، تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە هیچ توانیان لە تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ببنەوە.
لە یاری دووەمدا؛ کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی چارەسەرى سروشتى و، تیپی فێرخوازانى بەشی ژمێریارى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشی چارەسەرى سروشتى بە تۆمارکردنى سێ گوڵ بەرانبەر بە دوو گوڵ یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، بەسەر تیپی فێرخوازانى بەشی ژمێریارى سەرکەوتن .
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.