فێرخوازانى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆ هۆڵى میدیا بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٤)، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی، لە چوارچێوەى بابەتى دیزاینى پرۆژەکاندا؛ سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بۆ هۆڵى میدیا لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەیس نەسیر بەڕێوەچوو، فێرخوازان لەلایەن ئەندازیار ئازاد کوردی بەرپرسی هۆڵەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان بەشێوەیەکى مەیدانى هاوەڵى فێرخوازانى کرد و، لە نزیکەوە ئاشنایى کردن بە لایەنى ئەندازیارى و دیزاینى ناوخۆیی هۆڵى شانۆ و چالاکیە جۆراوجۆرەکان، بۆ ئەوەش ڕونیکردەوە لە دیزانینکردنى هۆڵى هاوشێوەدا زۆر گرنگە ڕەچاوى دابەشکردنی ڕووناکی، عەزلی دەنگ، دەرگای چوونە ژوورەوەی فریاگوزاری، و دەرگای چوونە ژوورەوەی (VIP) بکرێ.
سەردانە مەیدانیەکە بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان تا لە نزیکەوە ئاشنایى دیزاینى هۆڵ بکرێن، بەتایبەت لایەنى ئەندازیارى و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە ژینگەیەدا، کە تایبەتن بە نمایش و چالاکى هونەرى جۆراوجۆر.