فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى پڕۆژەى نیشتەجێبوونى جیهان ستى بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/١/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر نەغم ئیسماعیل یەحیا بە گەشتێکی مەیدانی زانستی پڕۆژەى نیشتەجێبوونى جیهان ستییان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ئاران نیازى بەڕێوەبەرى کارگێڕى پڕۆژەى نیشتەجێبوونى جیهان شتى پێشوازیان لێکرا، هەروەک لەلایەن ڕەعد عەونى سابر بەڕێوەبەری پڕۆژەکە باس لە وردەکارى و قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و پێکهاتەکانى بۆ فێرخوازانى ڕونکردەوە، بەتایبەت تیشکى خستە سەر لایەنى ئەندازیارى پڕۆژەکە و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە لە دیزانین و دروستکردنى پڕۆژەکەدا ڕەچاوى سەرجەم بنەما ئەندازیارییەکان کراوە.
لە کۆتایشدا؛ فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشنایى لایەنە ئەندازیارییەکانى پڕۆژەکە بوون، بەتایبەت لەو کەرەستە و ئامراز و کەلوپەلانەى لە پڕۆژەکەدا لە دروستکردنى بەکارهێنراون، لەگەڵ ڕەچاوکردنى دابینکردنى سیستمی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ کەمپەکە لە بوارى ( کارەبا، پاکوخاوێنی، تۆڕەکانی ئاو و، سیستمی ئاگرکوژێنەوە).