
شاندێکی ئەکادیمی و، فێرخوازانی زانکۆی ئەلموستەقبەل سەردانی زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد و، تاقیگە زانستییەکانیان بەسەر کردەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 19, 2026
لە بەر ڕۆشنایی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی زانستی و، ئەکادیمیی واژۆکراو لە نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و، زانکۆی ئەلموستەقبەلی ئەهلی، ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 17/11/2026، شاندێکی زانکۆی ئەلموستەقبەل کە پێکهاتبوون لە 37 فێرخواز بە یاوەریی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بارق عەلی عەبدولهادی سەرۆکی بەشی بیناسازی و، تەلارسازی و، ژمارەیەک لە کارمەندانی زانکۆکە سەردانی زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد.
شاندەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر سەبیح هاشم ئەلزوهەیری سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و، ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
بەسەرکردنەوەی تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری:
لە میانەی سەردانەکەیاندا، شاندەکە بەهاوەڵى پرۆفیسۆر دکتۆر سەبیح هاشم تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی، هۆڵەکانی خوێندن و، پرۆگرامە ئەکادیمییە پەیڕەوکراوەکانی بەشەکەیان بەسەر کردەوە، هەروەها گەشتێکی مەیدانییان بەناو دامەزراوەکانی کۆلێژی ئەندازیاری، کەمپی زانکۆ، سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆ و، بەشە خزمەتگوزارییەکاندا ئەنجام دا.
تاوتوێکردنی هاوکارییە ئەکادیمییەکان:
هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەدا لە دیدارێکی نێوان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بارق عەلی عەبدولهادی سەرۆکی بەشی بیناسازی و تەلارسازی لە زانکۆى ئەلموستەقبەلی ئەهلی و پڕۆفیسۆر دکتۆر سەبیح هاشم ئەلزوهەیری سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، جەخت لەسەر فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریی داهاتوو کرایەوە، ئەوەش لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکیی زانستی و، ئەکادیمیی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و، مامۆستایان، ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش و، جێبەجێکردنی بەرنامەی مەشق و، ڕاهێنان بۆ چەسپاندنی هاوبەشییەکی ئەکادیمیی بەردەوام.
سەرسامبون بە زانکۆى جیهان-هەولێر:
لە کۆتاییی سەردانەکەدا، شاندی میوان سوپاس و، پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر و، مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد لە بەرامبەر پێشوازیی گەرم و، ڕێکخستنی سەردانەکە، هەروەک سەرسامیی خۆیان بە ژێرخانی پێشکەوتوو، تاقیگە سەردەمییەکان و، ژینگەی ئەکادیمیی زانکۆى جیهان-هەولێر دەربڕی، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەبیح هاشم ئەلزوهەیریش سوپاسی شاندی زانکۆی ئەلموستەقبەلی کرد بۆ ئەم سەردانە زانستییە.
You may also like
فێرخوازانی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بە سەردانێکی زانستی هۆڵی میدیا بەسەردەکەنەوە

