
فێرخوازانی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بە سەردانێکی زانستی هۆڵی میدیا بەسەردەکەنەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 18, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 16/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ هۆڵی میدیا ئەنجام دا.
ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتیی دکتۆرە نەغەم ئیسماعیل یەحیا بەڕێوە چوو، کە تێیدا شاندی زانکۆ لەلایەن هیجران عوسمان ڕەسوڵ بەڕێوەبەری هۆڵی میدیا پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ئاشنابوون بە دیزاینی تەلارسازی و، وردەکارییە تەکنیکییەکانی هۆڵی شانۆ :
لە میانەی سەردانەکەدا، هیجران عوسمان ڕەسوڵ بەڕێوەبەری هۆڵی میدیا ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی دیزاینی تەلارسازی و، وردەکارییە تەکنیکییەکانی شانۆی ناوەوەی هۆڵەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
هاوکات تیشکی خستە سەر شێوازی دابەشکردنی کورسییەکان، پەیوەندییان بە تەختەی شانۆوە، جووڵەی بینەران و، ڕێکخستنی فەزای هۆڵەکە، لەگەڵ خستنەڕووی پێداویستییە کارپێکردنی و، بنەماکانی دیزاینکردنی فەزای شانۆکان.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەدا، دڵسۆز جەمال هاوار یاوەریی فێرخوازانی کرد لە کاتی بەسەرکردنەوەی گەلەریی پیشانگەکەدا و، شێوازی ڕێکخستنی فەزا و، دابەشکردنی کارەکانی پێشانگاکەی بۆ ڕوون کردنەوە، کە دەرفەتێکی گرنگی بە فێرخوازان بەخشی بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییە تەلارسازییەکانی شوێنی پیشانگەکان و، ڕۆڵیان لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکاندا.
کۆتایی سەردانەکە:
لە کۆتایی سەردانەکەدا مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی هیجران عوسمان ڕەسوڵ بەڕێوەبەری هۆڵی میدیا و، دڵسۆز جەمال هاوار و، ستافی هۆڵەکەی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی سەردانە زانستییەکە .
You may also like
مامۆستایەکی زانکۆی جیهان-هەولێر خەڵات و دەستکەوتێکی نێودەوڵەتی لە لەندەن بەدەست دەهێنێت

