
وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاس و پێزانینێک ئاراستەى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا سوپاسى سەرۆکى زانکۆى جیهان دەکات.
لە نوسراوێکدا بەژمارە (٨٣٦٨) لە رێکەوتى (٢٣/٦/٢٠٢١) کە بەئیمزاى دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەرامبەر بەشداریکردنی کاریان لە وۆرکشۆپى (دیدگەى حکومەتى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠٣٠) سوپاس و پێزانینى ئاراستەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە نوسراوەکەدا، وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێزیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى لەسەر گرنگى ئەو بەشداریکردنەى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کردۆتەوە و ڕایگەیاندوە: “پێشکەشکردنى سەرەنج و تێبینیەکانتان بەئاراستەى پێداچوونەوە و دەوڵەمەندکردنى دیدگەى حکومەتە بۆ ئەم مەبەستە”.