تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن یارییەكی دۆستانەیان لەگەڵ یاریزانە دێرینەكانی شاری هەولێر ئەنجام دا
لە چالاكییەكی وەرزشییدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 21-01-2026، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، یارییەكی دۆستانەی تۆپی پێیان لەگەڵ بەشێك لە یاریزانە دێرینەكانی شاری هەولێر ئەنجام دا.
لەو یارییەدا كە لە كەشێكی ساردی زستان و، لە یاریگای تابلۆمۆڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازانی هەرچوار قۆناغی بەشی ڕاگەیاندن تێیدا بەشداربوون، ڕووبەڕووی تیمی تۆپی پێی بەشێك لە یاریزانە دێرینەكانی شاری هەولێر بوونەوە. یارییەكە لە ئاستێكی بەرزدا و، بە گیانێكی وەرزشی و پڕ لە ململانێ بەرێوەچوو، پاش هەوڵدانێكی زۆری هەردوولا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان، سەرئەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە كۆتایی یارییەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی یاریزانانی تیمی هەردوولای كرد، لە بەرامبەر ئەنجامدانی یارییەكە بە ڕۆحێكی وەرزشی و دوور لە توندوتیژی.







