تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر یارییەکیان بردەوە
لە بەردەوامى بەڕێوەچوونى خولى تۆپى پێى نێوان تیپى فێرخوازان لە بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچین، تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر توانیان یارییەکی دیکە ببنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى بەهێز لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر و، تیپى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى بەڕێوەچوو.
لە یارییەکەدا، هەردوو تیپ توانیان یارییەکى زۆر بەهێز بکەن، بەشێوەیەک تا تەواوبوونى کاتى یارییەکە، هەردوو تیپەکە بەتۆمارکردنى (٦) گوڵ توانیان بەرامبەر بەیەکتر یەکسان بن.
بۆ یەکلایکردنەوەى دیاریکردنى براوەى یارییەکە، پەنا برایە بەر لێدانى یەکلایکردنەوە، لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر توانیان یارییەکی ببنەوە و بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەرکەون.