مامۆستایان بەشدارى خولى تۆپى سەرمێز دەکەن
لە چوارچێوەى خولى تۆپى سەرمێز، کە لە یاریگەى داخراوى یاریگەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت، مامۆستایانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ بەشدارى خولێکى تۆپى سەرمێز دەکەن.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢١) دکتۆر مهنەد عەبد ڕەشید لە بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی سەرکەوتنى بەسەر دکتۆر ئەحمەد عەبد عەون لە بەشى پەروەردەى گشتى بەدوو گێم بەرامبەر بەسفر تۆمار کرد.
لە یارى دووەمدا، دکتۆر هەمزە کاکە لە بەشى یاسا یارییەکى لە ئەحمەد کامران فەرمانبەر لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بەدوو گێم بەبەرامبەر سفر بردەوە، هەروەها مامۆستاى یاریدەدەر ڕەشید کامل لە بەشى یاسا بەتۆمارکردنى سێ گێم بەرامبەر بەسفر لە دکتۆر لەیس ڕزوقى لە بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەرى بردەوە.
لە یارییەکى دیکەى بەڕێوەچوونى خولى تۆپى سەرمێز بۆ مامۆستایانى زانکۆ، دکتۆر موهنەد عەبد ڕەشید لە بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی ڕووبەڕووى دکتۆر هەمزە کاکە لە بەشى یاسا بووەوە، لە ئەنجامدا بەبردنەوەى دوو گیم دکتۆر هەمزە توانى سەرکەوتن تۆمار بکات.