خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە
بەچاودێرى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان و بەبەشدارى (١٩) تیپ لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکان، خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٢/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەیارییەکى نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ و بەشى زانستى تاقیگەی پزیشکى، خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) دەستپێکرد، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى توانیان یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە یارى دووەمدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ و بەشى وەرگێڕان بەڕێوەچوو، فێرخوزانى بەشى بایۆمیدیکال تواناى لە یاریەکەدا سەرکەوتن بەسەر تیپى تۆپى پێى وەرگیران تۆمار بکەن.
یاریەکان لەلایەن کۆمەڵێک ناوبژیوانى بەتوانا بەڕێوەدەبران، کە فێرخوازى قۆناخى یەکەم و دووەمى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان بوون لە زانکۆى جیهان-هەولێر، خاڵى جیاکەرەوەى ئەو پاڵەوانیەتیە ڕێکخستنى بوو بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کۆنتڕۆڵکردنى یارییەکان.