
دووهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتی بۆ ئهندازیاری تهلارسازی و شارستانی لە زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچێت
بەچاودێرى دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى لەگەڵ زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان دووهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتی بۆ ئهندازیاری تهلارسازی و شارستانی لە زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچێت.
لەو کۆنفرانسەدا، کە وا بڕیارە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٥/٤/٢٠٢١) بەڕەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبچێت، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆى بەشدارى تێدا دەکەن.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت جگە لە پێشکەشکردنى وتارى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان و کۆمیتەى ئامادەکردنى کۆنفرانس، لە ڕێگەى چەند تەوەرێکەوە توێژەران ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان بخەنەڕوو و گفتوگۆى لەبارەوە بکەن.
بۆ دووهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتی بۆ ئهندازیاری تهلارسازی و شارستانی لە زانکۆى جیهان چەندین توێژینەوەى ڕەسەن و ئاست بەرز لەلایەن توێژەران لە زانکۆکانى پێشکەوتووەکانى وڵاتانى (بەریتانیا، ئوسترالیا، تورکیا، عومان، قوبرس و مالیزیا) پێشکەشکراون، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى ناوخۆی کوردستان و عێراق چەندین توێژینەوەى بەپێز پێشکەشکراون و لەلایەن لێژنەى زانستیەوە پەسندکران و لە ماوەى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا دەخرێنەڕوو.