بەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەكان ودبلۆماسی تیمێکى شیکارى لە فێرخوازان پێکهێنا
لە چوارچێوەی كاروچالاكیە زانستییەكانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان ودبلۆماسی رۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (28/3/2021) بەسەرپەرشتی (دكتور مهند عەبد ڕەشید) چالاكیەكی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم ڕێكخست.
چالاكیە زانسیەكە دوو بەشی لە خۆگرتبوو، بەشی یەكەم بریتیبوو لە كۆكردنەوەی زانیاری، هەروەك بەشی دووەم تایبەت بوو بەشیكرنەوەی ئەو زانیاریانە.
بەر لە دەستپێكردن چالاكیەكە (دكتور مهند عەبد ڕەشید) وانەیەكی سەبارەت بە سروشتی ئەو زانیارانەی لە سایتە ئەلكترۆنیەكان بلاودەكرێنەوە پێشكەشكرد، هەروەك باسی چۆنیەتی دەسكەوتنی زانیاری باوەرپێكراو لە سایتە فەرمیەكان كرد، دوركەوتنەوە لە زانیاری نادروست و دەستنیشانكردنی بۆچوون و شیكرنەوە وگرنگی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان تەوەرێكی دیكەی بابەتەكەی بوو.
لە بەشێكی دیكەی چالاكیەكەدا، بابەتی شیكردنەوە دەستنیشانكرا كە تایبەت بوو بە دواین پەرەسەندنەكانی ئابووری لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی. پاشان تیمی شیكاری فێرخوازان بۆ كۆكرنەوەی زانیاری ئابووری لەوێبسایتە ئەلیكترۆنیەكان بەردەوام بوون.
لە بەشی كۆتای چالاكیەكەدا، شیكاری بۆ تەوەرەكان كرا كە تایبەت بوون بە پەرەسەندنە ئابوورییە ناوخۆییەكان، پەرەسەندنە ئابوورییە هەرێمیەكان و، پەرەسەندنە ئابورییە جیهانیەكان.
تیمەكە لە میانەی شیكردنەوەكەیاندندا گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی، كە ئابووری جیهان كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر چالاكی ئابووری لە ناوخۆی ووڵات هەیە.