
د.هاوژین عومه‌ر بۆ كه‌ناڵێكی نێوده‌وڵه‌تی: كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دای قووڵ چاوه‌ڕێی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات
رۆژی 3/2/2020، دكتۆر (هاوژین عمر) مامۆستا له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی دیپلۆماسییه‌كان، له كه‌ناڵی ئاسمانی (الحره-عراق) باسی له‌و ئاڵه‌نگاری و ئاسته‌نگانه كرد كه رووبه‌ڕووی به‌ڕێز (محمد عه‌لاوی)، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق ده‌بێته‌وه.
د.هاوژین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌حه‌داكانی به‌رده‌م ناوبراوی له ؛ گه‌نده‌ڵی، و دابینكردنی هه‌لی كار، و رازیكردنی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت، و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیساباتی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق، له‌هه‌موو ئه‌م ئالنگارییانه كۆكرده‌وه.