
زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێک بۆ فێربوونى زمانى عەرەبى (جڵفى عێراقى) دەکاتەوە
زانكۆی جیهان- هەولێر، مژدەیەک بۆ فێرخوازانى فێربوونى زمانى عەرەبى (جڵفى عێراقى) ڕادەگەێنێت و، لەو چوارچێوەیەدا (سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان)، بە هەماهەنگی لەگەڵ (ئەكادیمیای جیهان) کۆرسی زمانی عەرەبی جڵفی عێراقی بۆ فێرخوازانى (ئامادەیی، پەیمانگە و زانکۆ) و فەرمانبەرانی حکومی و کارمەندانی کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشەوەران و بێکاران دەکاتەوە.
زانیارى لەبارەى کۆرسەکە:
- کۆرسە گەرەنتی توانای قسەکردن بە زمانی عەرەبی جڵفی عێراقی بە ئارەزومەندان دەدات.
- کۆرسەکە لە یەک ئاستی گشتی پێکهاتووە.
- وانەکان لەسەر پرۆگرامێکی تایبەت دەخوێندرێت کە بەهێزترین پرۆگرامە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی جڵفی عێراقی.
- کاتی خول : کاتژمێر (2:45 تا 4:45)
- بۆ هەر مانگێک ناونووسین سنووردارە تەنها (50) کەس کە سەردان دەکەن فۆرمی بەشداربوونیان پێدەدرێت و لە کۆرسەکە وەردەگیرێن.
تێبینیەکان:
- کۆرسەکە قازانج نەویستە، تەنها بڕی (17$=25٫000) وەك ڕسومات لە بەرامبەر گرێبەستی بەشداربوون و دروست كردنی بڕوانامە لە بەشداربووان وەردەگیرێت.
- كاتی فۆرم پڕكردنەوە لە كاتژمێر 9:30 بەیانی تا 4:30 ئێوارەیە، لە ڕۆژانی یەکشەمە تا پێنج شەممە لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ لەناو کەمپسى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێ.
- بۆ زانیارى زیاتر و ناونووسین، پەیوەندی بكەن بەو ژمارەیە: (Viber+WhatsApp)07518078592
- ناونیشان: هەولێر- گەرەكی نەورۆز- ناو زانكۆی جیهان- بینای (سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی)، تەنیشت دەرگای ژمارە (3)ی زانكۆ- بەرامبەر گەراجی ئۆتۆمبێلی فێرخوازان.
- دەتوانی تا ڕێکەوتی 2021/11/25 ناوى خۆتان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکە.
- ئۆفەری تایبەت بە فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دانراوە، لەهەمانکاتدا دیاری تایبەت بۆ ئەو فێرخوازانە دانراوە، کە (4) فێرخوازی تر لەگەڵ خۆیان دەهێنێت.