زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ڕاستکردنەوەی ددانەکانی عێراق دەکات
زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە چوارەمین کۆنفرانسی بەناوبانگی نێودەوڵەتیی ڕاستکردنەوەی ددانەکانی عێراق و، یەکەمین سیمپۆزیۆمی کلیر ئالاینەری عێراقی کرد، کە لە ڕۆژانى (٨-٩/١١/٢٠٢٤) لە بەغدادى پایتەخت بەڕێوەچوو.
بۆ ئەو مەبەستە (مامۆستای یاریدەدەر باهۆز هیمداد مەجید)، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بابەتێکى بەناونیشانى “رێبازە داهێنەرەکان لە چارەسەرکردنی درزی کۆڵی بە بەکارهێنانی ڕێکخەری ڕوون بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو” پێشکەشکرد و، ڕونیکردەوە ئەم جۆرە ڕێبازە لە تەکنیکە پێشەنگەکان بۆ بەڕێوەبردنی درزی کۆڵی کۆرپەدا، هەروەک جەختی لەسەر توانای چارەسەری ڕێکخراو کردەوە لە بەدەستهێنانی دەرئەنجامە کاریگەرەکان لە چارەسەری سەرەتایی درزەکانی کۆڵی دەمدا، وتیشى ئەوە ناساندنی ڕێگەیەکی پێشکەوتوو کە دەتوانێت چاودێری ڕاستکردنەوەی ددانی منداڵان لە قاڵب بداتەوە. لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا جەختی لە پابەندبوونی زانکۆى جیهان-هەولێر بە باشی ئەکادیمی و کلینیکی کردەوە.
لەو کۆنفرانسەدا، کە پسپۆڕانی ڕاستکردنەوەی ددانی لە سەرانسەری جیهان کۆکردبوەوە، ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی پیشەیی کرد.