زانکۆی جیهان – هەولێر میوانداری پاڵەوانێتی یانەکانی بۆکسێنی عێراق دەکات
لە هۆڵی وەرزشی داخراوی زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی بۆکسێنی ناوەندی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان – هەولێر، پاڵەوانێتی یانەکانی بۆکسێنی عێراق بۆ منداڵانی خوار تەمەنی بچووک کرایەوە.
لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی عێراقی، کە لەلایەن پاڵەوانیەتی زانکۆی جیهان-هەولێر میوانداری کرا؛ بە بەشداری (191) یاریزانی لاو لە (41) یانەی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق لە ڕێکەوتى (١٠/٨/٢٠٢٣) لە هۆڵی وەرزشی داخراو لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێکردوە و، پاڵەوانێتییەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ لەم پاڵەوانیەتیەدا، کە ڕۆژانە بەشێوەیەکى ڕێکوپێکی بەشداربوان پێشبڕکیەکانیان ئەنجامدان دەدەن؛ دواتر سەرکەوتوان بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەکەن.
زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ جارى پێنجەمینە میوانداری چەندین پاڵەوانێتە جۆراوجۆرەکانى سەر بە فیدراسیۆنە وەرزشییەکانی عێراق دەکات، ئەوەش بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بۆنە و چالاکییە وەرزشییە جیاوازەکانە لە عێراق؛ وەک بەشێک لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هاندانی بزووتنەوەی وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.