بە بەشدارى زانکۆی جیهان-هەولێر کۆبونەوەی تایبەت بە بەڕێوەچونى پاڵەوانێتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا
بۆ گفتوگۆکردن و دانانى نەخشەڕێى بەڕێوەبردنى پاڵەوانێتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەبەشدارى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆبونەوەیەکى تایبەت بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە لە هۆڵى کۆبونەوەکانى بەرێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشیەکانى زانکۆی سەڵاحەدین/ هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى ڕێکارە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى پاڵەوانێتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا، لە کۆتایشدا بڕیارى پێویست درا.
لەو کۆبونەوەیەدا، مامۆستاى یاریدەدەر (دانا عەبدولباقی محمد) لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریکرد، لە میانەى کۆبونەوەکەدا نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریەکى چالاکى کرد و چەندین سەرەنج و پێشنیازى گرنگى بۆ باشتر بەڕێوەچوونى پاڵەوانێتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، بەسودوەرگرتن لە بۆچون و پێشنیازى ئامادەبوان خشتەی بەڕێوەچوونى پاڵەوانێتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کاتی یارییەکان و پێشبڕکێکانى (تێنسی سەر مێز، مەلەکردن، و شەترەنج) بۆ پیاوان ڕێککەوتنیان لەبارەوە کرا و بڕیارى پێویستیان بۆ درا.