زانکۆی جیهان-هەولێر ناوبژیوانی چالاکیە وەرزشییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی عێراق، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دکتۆر زەمان صالح حەسەن، کە هاوکات مامۆستایە لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان – هەولێر، وەک ناوبژیوان بەشدارى لە قۆناغی کۆتایی یانەکانی پلە یەکى چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی عێراق کرد. پاڵەوانێتییەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا، لە ڕێکەوتى (٧-١١/٤/ ٢٠٢٥)، لە هۆڵی وەرزشى کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر بەڕێوەچوو. لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا سێ یانەی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی عێراق، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی پیشەگەری عێراقدا ڕکابەری بکەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دکتۆر زەمەن ساڵح حەسەن بەشداریی لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە نێودەوڵەتی و ئەهلییەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرد، کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى (12/4/ 2025) بە بەشداری زیاتر لە (32) قوتابخانە لە سەرانسەری هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە وەرزشییە گەورەیە لە بە سەرپەرشتی و ڕێکخستنی قوتابخانەی نێودەوڵەتی شویفات بەڕێوەچوو، لە میانەى فیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکمى وەرزشى بەڕێوەچوو، وەک پێشبڕکێی تۆپی پێ، باسکە، مەلەکردن، دکتۆر زەمەن ساڵح مامۆستا لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ناوبژیوانی یارییەکانی پاڵاوتن و کۆتایی لە هەردوو پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی کوڕان و کچان بەشدارى کرد.
دکتۆر زەمەن ساڵح کە مامۆستایە لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان – هەولێر، هاوکات بە یەکێک لە ناوبژیوانە لێهاتووەکانی تۆپی باسکەی عێراق دادەنرێت. ئەزموونی بەرفراوان و ئاستی بەرزی پیشەگەری لە ناوبژیوانی یارییەکاندا هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە هەردوو بازنەی وەرزشی و پەروەردەییدا ڕۆڵى چالاکى هەبێ.