سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پیشانگەى هونەرى (مریەم ماهیر)ى کردەوە
پرۆفیسفۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پیشانگەى هونەری (مريەم ماهر) لە هۆڵى گەلەرى سێنتەرى ڕۆشنبیرى کردەوە.
ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتی 18/11/2021 بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ميسون حەيدەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، د.احمد عبد عون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی و ژمارەیەک لە ستافی مامۆستایانی بەش و، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆ، بەهەماهەنگى سینتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ، پیشانگەى هونەری (مريەم ماهر) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى پەروەردەى گشتى کرایەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تابلۆکاندا، خاتوو (مریەم ماهر) روونکردنەوەی تەواوی لەبارەى وێنەکان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ و میوانانى پیشانگەکە کرد، هەروەک مانای هەریەک لە تابلۆیەکان و گرنگیان و چۆنیەتی ڕەنگدانەوەی لە خودی مرۆڤەکان و کاتەکانی ڕۆژانەی ژیان بۆ ئامادەبووان شیکردەوە، هەروەک چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە هونەر بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و ڕێزگرتن لە کۆمەڵگە بەشێکى دیکە بوول ە قسەکانى ئەو فێرخوازەى قۆناغى دووەمى بەشى پەروەردەى گشتى.
دوابەدواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پیشانگەکە، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ ئەو فێرخوازە خواست، لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی جیهان، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دووپاتیکردەوە بەشداریکردنی لەو پیشانگەیە بۆ پاڵپشتیکردن و گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی و دروستکردنی کەسایەتی فێرخوازانى زانکۆیە.
ئەمە دووەمین پیشانگەی خاتوو مريەم ماهر)ە، لەم پیشانگەیەدا (٢٠) تابلۆ، کە گوزارشتیان لە بابەتی جیاواز دەکرد نمایش کرابوون. ئامادەبووانیش دەستخۆشیان لە فێرخوازى ناوبراو لێ کرد و، هیوای بەردەوامی و داهێنانی زیاتریان لە داهاتوودا بۆ خواست.