شاندێكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به‌شدارى رێوره‌سمى خڵاتكردنى توێژه‌رانى ساڵ ده‌كات
رۆژى سێشه‌ممه 11 / 12/ 2018 وه له‌ژێر چاودێرى به‌ڕێز د. یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى شاندێكى باڵاى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر كه پێكهاتبوو له د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانى جیهان و د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆ به‌شدارى كرد له مه‌راسیمى خه‌ڵاتكردنى توێژه‌رى ساڵ كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى رێكى خستبوو و تیایدا (22) توێژه‌ر خهڵاتكران . شایه‌نى باسه سه‌رۆكى گشت زانكۆ حكومى و تایبه‌ته‌كانى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانى دڵنیایى جۆرى زانكۆكان و كه‌سایه‌تیه په‌یوه‌نديداره‌كان ئاماده‌ى رێزلێنانه‌كه بوون .