سه‌ركونسولى گشتى نوێى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر ده‌كات
له رۆژى 12 /12 / 2018 به‌ڕێز دكتۆر نه‌وزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران به یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆ و د. گۆڤه‌ند شێروانى یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری وقوتابیان پێشوازیان كرد له به‌ڕێز ستیڤ ڤه‌یگن كونسولى گشتى نوێى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر . ئامانج له‌م سه‌ردانیكردنه بریتى بوو له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان زانكۆى جیهان – هه‌ولێر و كونسولیهى ئه‌مريكى له هه‌ولێر. هه‌ر له هه‌مان سه‌ردانیدا به‌ڕێزیان چاوى به كۆمه‌ڵێك قوتابى زانكۆ كه‌وت و گفتوگۆیه‌كى كورتیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر رۆڵى گه‌نج له كۆمه‌ڵگه و ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ى كه دێته پێش گه‌نجان و چۆنیه‌تى زاڵ بوون به‌سه‌ریان .