فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی سەردانی تاقیگەی ناوەندی هەولێر دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (26-2-2025) ڕاگرایەتى کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ تاقیگەی ناوەندی ڕێکخست.
سەردانەکە بە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هاوتا سەلام خالید بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەش لەلایەن ئەنور ئیحسان کارمەندى کارگێڕی تاقیگە بە گەرمى پێشوازییان لێکرا، ئینجا هاوەڵى فێرخوازانى بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێوەیەکى مەیدانى فێرخوازان ئاشناى نوێترین ئەو ئامێرە پزیشکیانە کران، کە بۆ شیکاری تاقیگەیی بەکاریان دەهێنن، ئەوانیش بریتیبوون لە (Indiko Plus, Cobas)، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ورد لەسەر میکانیزمی کارکردنیان و ڕۆڵیان لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان. پاشان فێرخوازان لە بەشی خوێن؛ چاودێری پشکنینی وەک CBC، ESR و جۆری خوێنەکان کران، کە پەیوەندییان بە بەرزی ESRەوە هەیە، بۆ ئەوەش کارمەندانى تاقیگەکە باسیان لە گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەری گونجاو بۆ حاڵەتە جۆراوجۆرەکان کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار هاوتا سەلام خالد، باسى لە گرنگى ناسینى بەشەکانی تاقیگەی ناوەندی و، گرنگییەکەی لە بواری دەرمانسازیدا و ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی توێژینەوەی پزیشکی و بەرزکردنەوەی توانای پراکتیکی بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە، دواتریش سوپاسى کارمەندانى تاقیگەى ناوەندى هەولێرى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.